وەزارەتی دەرەوەی عێراق: هێرشەكانی ئێران پێشهاتێكی مەترسیدارن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە تووندی سەركۆنەی بۆردوومانەكانی ئێران بۆسەر بارەگای حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت، ئێران 20 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمب هەڵگری لەو هێرشانە بەكارهێناوە كە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی چوارشەممە 28-09-2022 لەبارەی هێرشەكانی ئێران بۆسەر بارەگای حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەو هێرشانە پێشهاتێكی مەترسیدارن و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەكەن.

ئەوەشهاتووە، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا پەنا بۆ هەموو هەڵوێستە دیپلۆماسییەكان دەبەن بۆ رێگرتن لە دووبارەنەبوونەوەی.
بەیانیی رۆژی چوارشەممە، ئێران بۆردوومانی چەند بنكە و بارەگایەكی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی لە هەرێمی كوردستان كرد.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، 14 بریندار و چوار گیانلەدەستدان لە كۆیە و 10 بریندرا و سێ گیانلەدەستدانیش لە پردێ تۆماركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا