به‌رپرسێكی عێراقی: هه‌وڵی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و عێراق له‌ئارادایه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
سیاسه‌تمه‌دارێكی دیاری عێراق ئاشكرایكرد، هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و عێراق.

میسال ئالووسی، سیاسه‌تمه‌داری عێراق و كه‌سایه‌تی نزیك له‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌میدیای عێراقی ڕاگه‌یاندووه‌، “هێڵێكی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان عێراق – ئیسرائیل – ئه‌مریكا له‌ئارادایه‌، بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و ته‌لئه‌بیب”.

ده‌شڵێت “به‌رپرسه‌ باڵاكانی عێراق له‌ناوچه‌ی سه‌وز له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مریكی و ئیسرائیل بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌په‌یوه‌ندیدا بون”.

ئالووسی به‌جه‌ختكردنه‌وه‌ ده‌ڵێت هیچ به‌رپرسێكی عێراقیی نییه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بژی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌بێت، ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌لئه‌بیب و به‌غداش به‌ “پێویستی” ناوده‌بات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا