پۆڵەتیك پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕەخنە لە دادگاییكردنی ڕۆژنامەنووس و چالاكوانانی بادینان دەگرێت و پرۆسەی دادگاییكردنەكە، بە لێڵ و ناڕوون ناو دەبات.
نووسینگەی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق “یۆنامی” ڕاپۆرتێكی لە بارەی دادگاییكردنی ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنووس و چالاكوانانی بادینان بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، بڕیارەكانی دادگا بێبەڵگە بوون و داواكاری گشتیش بەڵگەی حاشاهەڵنەگری بۆ سەلماندنی حوكمی سەر تۆمەتبارەكان نەخستووەتەڕوو، ئەو بەندانەی تۆمەتبارانیشی پێ دادگایی كراوە ناتەواون و حوكمەكانیش ناڕوونن.
یۆنامی باسی لەوەشكردووە، تۆمەتباران بۆ ماوەیەكی زۆر لە زیندانی تاكەكەسیدا هێڵدراونەتەوە و ڕێگە بە هەمووشیان نەدراوە چاویان بە خێزانەكانیان بكەوێت.
ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ ئەوەی هەشت تۆمەتبار بە دادگایان ڕاگەیاندووە لە ژێر ئەشكەنجەدا دانپێدانیان لێوەرگیراوە، بەڵام دادوەری دادگاییكردنەكە گوێی پێنەداون و هیچ بەدواداچوونێكی بۆ نەكردووە.
ڕاپۆرتەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دادگا هیچ ڕێزێكی لە پشكنینی پزیشكی و ڤیدیۆی لێكۆڵینەوە و مامەڵەی نەشیاو و ئەشكەنجەدان نەگرتووە، ئەمەش وایكردووە پارێزەرەكان نەتوانن بەرگرییەكی كارا لە تۆمەتبارەكان بكەن.