عەمار حەكیم دەبێتە نێوەندگیر لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رێگەیەكی نوێی گرتۆتەبەر بۆ دانوستان لەگەڵ رەوتی سەدر و عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی كردۆتە نێوەندگیر بۆ دانوستان ، چونكە حەكیم لەلایەن سەدری براوەی هەڵبژاردنەوە كەسایەتیەكی پەسەند كراوە .

عەمار حەكیم دەستپێشخەرییەكی نۆ خاڵیی خستۆتەروو بۆ چارەسەركردنی قەیرانی پێكهێنانی حكومەت، كە لە دیارترین خاڵەكانی دەستپێشخەرییەكە دانیشتی لایەنەكانە لەسەر مێزی دانوستان بەبێ مەرج و یەكلاكردنەوەی بابەتی سێ سەرۆكایەتیەكە و دابەشكردنی رۆڵەكان و دیاریكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانییە بەپێی دەستور .

“عائید هیلالی” ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگییە دەڵێت ، چوارچێوەكە پشتگیری دەستپێخەرییەكەی حەكیم دەكات و حەكیمیش لە ئێستادا دانوستانی نا راستەوخۆی لەگەڵ سەدرییەكان هەیە ، دەشڵێت چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەكانی لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ لێكتێگەیشتن لەگەڵ كوتلەكانی تر بۆ رێككەوتن و پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا