پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌مریكا كه‌سێكی كینی به‌تۆمه‌تی پلاندانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه ده‌ستگیركرد.
گه‌نجه‌كه ناوی “شولو عه‌بدی عه‌بدوڵڵا”یه و ته‌مه‌نی 30 ساڵه، كه‌سێكی نزیكه له “بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆماڵ” كه سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده‌یه، شولو پلانی هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌ڕێگه‌ی ڕفاندنی فڕۆكه‌وه داڕشتبوو.
ئه‌و كه‌سه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له فلیپین ڕاهێنانی كردووه له‌سه‌ر ڕفاندنی فڕۆكه و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هێرشی هاوشێوه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مریكا.
شولو له‌ماوه‌ی وه‌رگرتنی ڕاهێنانه‌كانیدا زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر فڕۆكه و فڕۆكه‌وانیی وه‌رگرتووه، پلانه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه بووه كه فڕۆكه‌یه‌ك بڕفێندرێت و دواتر فڕۆكه‌كه خۆی بكێشێك به‌یه‌كێك له باڵه‌خانه به‌رزه‌كانی شارێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2019 شولو ده‌ستگیركرا، ئێستا دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ست دادگای ئه‌مریكادایه و پێده‌چێت سزای 20 ساڵ زیندانیی، یاخود سزای هه‌تا هه‌تایی بدرێت.