ئەمریكا داوایەك لە ئیبراهیم رەئیسی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەمەریكا داوای لە سەرۆكی نوێی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی كرد بگەڕێتەوە سەر گفتوگۆكان سەبارەت بە دووبارە زیندووكردنەوەی ڕێكەوتنە ناوەكییەكەی ساڵی 2015، جەختیشی لەوە كردەوە دەرگای گفتوگۆكان هەمیشە بەكراوەیی نامێنێتەوە.

لە مانگەكانی ڕابردوودا ئێران و شەش زلهێزی جیهان لە دانوستاندا بوون بۆ دووبارە زیندووكردنەوەی ڕێكەوتنە ناوەكیەكە، كە سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا دانۆڵد ترامپ كشایەوە لێی، دوایین خولی دانوستانەكان لە ڤییەنا لە 20 ی مانگی شەشدا كۆتایی هات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا نێد پڕایس بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: پەیامی ئێمە بۆ سەرۆك ڕەئیسی هەمان پەیامە كە ئاڕاستەی سەرۆكەكانی پێشوومان كردووە، ئەمەریكا بەرگری لە بەرژەوەندییەكانی ئاسایشی نیشتیمانی خۆمان و هاوبەشەكانمان دەكات.

وتیشی: هیوادارین ئێران ئەو هەلەی ئێستا هەیە بۆ چارەسەری دیبلۆماسی بیقۆزێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە ئێران دەكەن بەزوویی بگەڕێتەوە سەر گفتوگۆكان تاوەكو بتوانن كۆتایی بە كارەكانیان بهێنین.

رۆژی پێنج شەممە 5 ی ئاب ئیبراهیم رەئیسی، وەك هەشتەمین سەرۆككۆماری ئێران سوێندی یاسایی خوارد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا