هاورده‌ كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی قه‌ده‌غه‌كراون به‌رده‌وامه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

له‌ ئێستادا وه‌رزی پێگه‌شتنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی ناوخۆییه‌ و حكومه‌تیش بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم داون، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنییان هه‌ندێك به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێن، باس له‌وه‌ش ده‌كات حكومه‌ت بڕیاری هه‌مه‌چه‌شنكردنی داهاتی داوه‌ به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كردوه‌.

عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانم وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنییان به‌ڵام هه‌نار له‌ سنوری سوریا و كه‌له‌رم و قه‌ڕنابیت و كاهوو له‌ سنوری ئێران دێنه‌ بازاڕه‌كانی كوردستان، به‌مه‌ش جووتیار و باخه‌وانی هه‌ژاری كوردستان زیانی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، حكومه‌ت و به‌رپرسه‌كانی ده‌ڵێن سه‌رچاوه‌كانی داهات هه‌مه‌چه‌شن ده‌كه‌ین و گرنگی به‌ كشتوكاڵ ده‌ده‌ین و به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌پارێزین، به‌ڵام رێك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ حكومه‌ت نه‌ك سه‌رچاوه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی داهات زۆرناكات، به‌ڵكو ئه‌و چوار فلسه‌ی ده‌چێته‌ گیرفانی باخه‌وان و جووتیاری هه‌ژار و ده‌ستقڵیشاوی كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ش وێران ده‌كات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا