قەبارەی بازرگانی ئێران و عێراق ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، عێراق بە گرنگترین هاوبەشی بازرگانی ئێران دادەنرێت لە دوای وڵاتی جیهان، بەشێوەیەك قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات دەگاتە نزیكەی (20) ملیار دۆلار.

مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی ئێران لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وڵاتەكەی گرنگیەكی زۆر بە هاوكاری بازرگانی و ئابوری و سیاسی لە گەڵ دراوسێكانی دەدات، بەتایبەتی عێراق كە بە دووەمین هاوبەشی بازرگانی لەگەڵ ئێران دادەنرێت.

لە بارەی پەیوەندییە ئابورییەكانی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان روونیكردەوە، سنورەكانی هەرێمی كوردستان چالاكترین سنورن لەگەڵ ئێران و بەشێكی بەرچاوی كاڵاكان لە رێگەی دەروازەكانی هەرێمەوە هەناردە و هاوردە دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا