ئێران ئامادەكاری بۆ بەرهەمهێنانی 18 ملیۆن ژەمە ڤاكسین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئێران سەركەوتنی یەكێك لە ڤاكسینە بەرهەمهاتووەكانی ناوخۆی وڵاتەكەی راگەیاند و داوادەكات مۆڵەتی پێبدرێت، هاوكات پلانی داناوە تا پێش كۆتایی ئەمساڵ 18 ملیۆن ژەمە ڤاكسین بەرهەمبهێنێت.

مینو موحریز ئەندامی لیژنەی زاسنتی بۆ هەڵسەنگاندنی ڤاكسینی ( كۆڤ ئێران بەرەكەت) رایگەیاندووە، سەرجەم قۆناغەكانی تاقیكردنەوەی ئەو ڤاكسینە لەسەر ئاژەڵ و لەسەر مرۆڤ سەركەوتوو بوون و كاریگەریە ئەرێنیەكانی سەلمێنراون.

راشیگەیاندووە، ڤاكسینەكە لە سەرووی چاوەڕوانیانەوە بەرگریی لەشی بەكارهێنەرەكانی لە بەرامبەر كۆرۆنا بەرزكردووەتەوە داواش دەكات بە پەلە مۆڵەتی بەرهەمهێنانی فراوان و بەكارهێنان بدرێتە ئەو ڤاكسینەكەی ئێران.

هاوكات، حەسەن جەلیلی بەڕێوەبەری توێژینەوەی ڤاکسین و یەكێك لە ئەندامانی تیمی بەرهەمهێنانی ڤاكسینە ئێرانیەكە رایگەیاندووە، دەتوانن تا سەرەتای هاوین چوار ملیۆن و تا كۆتایی ئەو وەرزەش 18 ملیۆن ژەمە ڤاكسین بەرهەمبهێنن.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئێران، ئەو وڵاتە كار لەسەر بەرهەمهێنانی حەوت جۆر ڤاكسینی دیكەی كۆرۆنا دەكات و زۆربەیان لە قۆناغە سەرەتاییەكانی تاقیكردنەوەدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا