ئەمڕۆ سزاكانی سەر ئێران دەستپێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەستپێكردنەوەی سزا نێودەوڵەتییەكانی دژی ئێران راگەیاند كە بە پێی رێككەوتنی ئەتۆمی راگیرابوون.

مایك پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد سزاكانی سەر ئێران دەستپێدەكەنەوە بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش كە پێشتر درابوون و بەپێی بڕیاری 2231 راگیرابوون لە بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممەوە.

هاوكات بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئیدانەكرد بۆ نوێنەكردنەوەی بڕیاری قەدەغەی چەك لەسەر ئێران و جەختیكردەوە كە واشنتۆن رێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ رێگری لە ئێران بە گەیشتنی بە چەك.

هاوكات ناوبراو داواشی لە هەموو لایەك كرد پابەندی سزاكانی سەر ئێران بن، بەپێچەوانەوە سزای ئەو لایەنانە دەدرێت كە سزاكان پێشێل دەكەن.

راشیگەیاند لە چەند رۆژی ئایندە ئەمریكا رێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر بۆ زیاتر جێبەجێكردنی سزاكان و سزادانی پێشێلكاران و هەڵمەتی فشاری ئەمریكی لەسەر ئێران بەردەوام دەبێت تا رێككەوتنی تەواوی تاران لەگەڵ واشنتۆن و لابردنی هەڕەشە ئەتۆمییەكان و سنووردانان بڵاوكردنەوەی فەوزا و خوێنڕشتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا