ئێران: پێدەچێت رێککەوتنی کاتی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی درێژبکەینەوە

پۆڵەتیک پرێس

عەباس عەراقچی، گەورە دیبلۆماتکاری ئێران جەختی لەوەکردەوە، ئەگەر هەیە رێککەوتنی کاتی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی درێژبکرێتەوە.

عەباس عەراقچی بەمیدیاکانی راگەیاند، هیوادارین دیالۆگەکانی ئێستای ڤیێنا ئەنجامێکیان هەبێت کە ئیدی پێویستمان بەوەنەبێت وادەی کۆتایی رێککەوتنی کاتی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی درێژبکەینەوە.

لە 20ی شوباتی رابردوو، رێککەوتنی کاتی لەنێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆکرا و لە 24ی ئایاریشدا کۆتایی بەکارکردن بەو رێککەوتنە دێت.

لەماوەی رابردووشدا عەباس عەراقچی رایگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گفتوگۆی کردووە بەمەبەستی هەماهەنگی پەیوەست بە رێککەوتنی ئەتۆمی و چاودێری ئاژانسەکە بۆسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا