پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ كاربەدەستانی ئابووری وڵاتەكە رایگەیاند: لاوازی ئابووری وڵات هەر تەنها بەهۆی گەمارۆ نێودەوڵەتیەكانەوە نەبووە، بەڵكو بەهۆی خراپی بەڕێوەبردنی حكومەتی وڵاتیشەوە بووە.
ڕێبەری باڵای ئێران وتی: نزیكەی دە ساڵە لە مانگی سێی ساڵی 2011 وە هەتا ساڵی ڕابردوو بڕیارە هەڵەكان و كەموكورتیەكان بەشێك بوون لە هۆكاری خراپبوونی ئابووری ئێران.
عەلی خامنەیی وتیشی : ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئێران زیاتر هاوكاریان لەگەڵ بەرهەمهێنەراندا بكردایە لە ماوەی ئەم دە ساڵەدا، ئەوا زیانە ئابووریەكان كەمتر دەبوون و سەركەوتنەكانی ئابووریش گەورەتر دەبوون.
وتەكانی خامنەیی وەك هێرشیكی ڕاشكاوانە لێك دەدرێتەوە بۆ سەر حكومەتەكەی سەرۆكی پێشووی ئێران حەسەن ڕوحانی.