ئێران و توركیا هۆشداری توند دەدەنە عەرەبەكان

پۆڵەتیك پرێس:

هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئێران و توركیا ئەمڕۆ شەممە لە دوو بەیاننامەدا هێرشی توندیان كردە سەر رێككەوتنەكەی بەحرێن و ئیسرائیل.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا هۆشداری دایە بەحرێن كە دەبێت بەرپرسیارێتی كاردانەوەكانی رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل هەڵبگرێت كە هەڵەیەكی گەورەیە كردوویەتی.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: دەسەڵاتدارانی بەحرێن ئێستا بەشدارن لە تاوانەكانی ئیسرائیل لە هەڕەشەی بەردەوام لە ئاسایشی ناوچەكە و جیهانی ئیسلامی و بنەڕەتی توندوتیژی و سەركوتكردن و كوشتن و شەڕ و خوێنڕشتن، ئەو هەنگاوەی بەحرێنیش جگە لە زیادكردنی توندوتیژی هیچی دیكەی لێ سەوز نابێت.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێت: ئەو رێككەوتنە پێچەوانەی كاری دەستپێشخەری ئاشتی عەرەبی و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامییە و ئەو هەنگاوە زیان بە بەرگری لە دۆسێی لە فەڵەستین دەگەیەنێت و دەستی ئیسرائیل كراوەتر دەكات بۆ هەڵسوكەوتە نایاساییەكانی.

شەوی ڕابردوو رێككەوتنی بەحرێن و ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی مەنامە و تەلئەڤیڤ و واشنتۆندا راگەیەنرا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش بە هەنگاوێكی مێژوویی ناوی برد و هەریەكە لە میسر و بەریتانیا و ئیمارات پشتیوانیان بۆ راگەیاند، بەڵام لایەنە فەڵەستینییەكان دژی وەستانەوە.

هاوكاتیشە لەگەڵ واژۆكردنی رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل لە 15ی ئەیلول لە كۆشكی سپی كە بەحرێنیش بانگێشت كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا