پۆڵەتیك پرێس
سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، یەشتا زووە بۆ ئەوەی بزانین كە ئەو هەنگاوە ناڕاستەوخۆیانەی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە لەسەر بەرنامە ناوکییەکەی سەركەوتوو دەبێت یان نا بەڵام گفتوگۆكان بەردەوامن.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا وتی، بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی دەوڵەمەندکراو بەڕێژەی لە 60 ٪ لە لایەن ئێرانەوە بەواتای بابەند نەبوونی نوێی ئێران دێت بۆ رێككەوتنە ناوەكییەكان و دەرچوونی ئێران بوو لەپابەند بوونە نێودەوڵەتییەكان ئەوەش یارمەنی دانوستاندنەكانی لەگەڵ ئێران لەسەر چەكەناوەكییەكان نادات.
وتیشی:” هەرچەندە ئێران بەشدارە لەگفتوگۆكانی لە ڤییەنا بەڵام پێموایە ئێستا زووە بۆ ئەوەی باس لە دەرئەنجامی گفتوگۆكان بكەین بەڵام بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ”.
ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی هەینی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران تەئكیدی كردەوە ، تاران دەستی کردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی لە 60% له بنکەی ئەتۆمی نەتەنز بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ئهوهش دوای ئهوهی كهچهند رۆژێك لهمهو پێش ئهو دامهزراوهیهیهی ئێران رووبهڕوی هێرش بوویهوه.