خامنەیی هێرش دەکاتە سەر ناتانیاهۆ

پۆڵەتیک پرێس

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بنیامین ناتانیاهۆی بە “گاڵتەجاڕ” وەسفکرد و وتی: ئەو ناتوانێت لەبارەی پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی رێگری لە ئێران بکات.

خامنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو گاڵتەجاڕە ئیسرائیلییە هەمیشە دەڵێت رێگە بە ئێران دەدات چەکی ئەتۆمی هەبێت، بەڵام پێویستە ئەوە بزانێت ئەگەر ئێران بیەوێت چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت، نە ئەو نە کەسانی گەورەتر لەویش ناتوانن رێگری لێبکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی رێگریمان لێدەکات چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنین، بیروباوەڕە ئیسلامییەکانمانە کە رێگری لە بەرهەمهێنانی هەر چەکێکی کۆکوژ دەکات ئیدی چەکی ئەتۆمی بێت یاخود کیمیایی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەندین جار بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەکردەوە، وڵاتەکەی رێگری لە ئێران دەکات پەرە بە چەکی ئەتۆمی بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا