پۆڵەتیك پرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد ئێرانییەكان داوای رێككەوتنیان كردووە.
ترەمپ لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد ئێرانییەكان داوای رێككەوتنیان كردووە، بەڵام پێی وتوون، جارێ پەلە مەكەن بۆ دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا چاوەڕێ بكەن.
وتیشی: دوای هەڵبژاردن رێككەوتن لەگەڵ ئێراندا دەكەم.
ئاماژەی بەوەشكرد ئێران دەناڵێنێت و رەوشی ئابوورییەكەی خراپە لە ماوەیەكی كورتدا دێت بۆ رێككەوتنی نوێ.
ئەو لێدوانەی ترەمپ لە میانەی كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات كە بۆ واژۆكردنی رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل چووەتە ئەمریكا.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد 5 بۆ 6 وڵاتی دیكە ئامادەن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە و رێككەوتنی ئاشتی بكەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ رێككەوتنی ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرێن لە كۆشكی سپی بە ئامادەبوونی ترەمپ واژۆ كرا.