هاوپەیمانی فەتح: هەڵبژاردن دوا بخرێت كازمی دوردەخرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەركردەیەكی هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت، رێككەوتن لە نێوان ژمارەیەك هێزی سیاسی هەیە بۆ گۆڕینی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران، ئەگەر جارێكی تر وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دوا بكەوێت.

سەعد سەعدی، سەركردەی هاوپەیمانی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایبەتی دەكات و زۆرینەی گرووپەكانی حەشدی شەعبی لەخۆ گرتووە، رایگەیاندووە،

حكومەتی كازمی بۆ مەبەستێكی سەرەكی و گرنگ پێكهات ئەویش بەڕێوەبردنی وڵات بووە تا كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پێشوەختە لەعێراق تا ئەو وادەیەی كەدیاری كرابوو، بەڵام كازمی لەبەر هۆكاری تەكنیكی دوای خست، بۆیە هێزە سیاسییەكانیش بەوە رازی بوون لەپێناو دیاریكردنی وادەیەكی نوێ كەجارێكی دیكە دوا نەخرێت.

باسی لەوەشكردووە، كازمی رایگەیاندووە كە سوورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لە مانگی تشرینی یەكەم بكرێت بۆیە ئەگەر دوا بخرێت لەو وادەیە و لەبەر هەر هۆكارێك بێت ، رووبەڕووی هەنگاوی وەرگرتنەوەی متمانە دەبێتەوە چونكە لە ئەركە سەرەكییەكەی شكستی هێناوە و ئەو بابەتەش لەلایەن هێزە سیاسییە  رێككەوتنی لەسەر كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا