پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی كاروباری تەندروستی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئهنجومهنی وهزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر زیادکردنی پارهی تهرخانكراو بۆ چارهسهركردنی کێشەی کەمی دەرمانی نەخۆشانی شێرپەنجە و كێشەی نەخۆشخانەكان لەهەرێمی كوردستان، ئەندامێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 412 ملیۆن دیناری لەپارەی چارهسهركردنی کێشەی کەمی دەرمانی شێرپەنجە بڕیوە.
لوقمان وەردی، لیژنەی كاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەپێی نوسراوی وەزارەتی تەندروستی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە لەهەرێمی كوردستان بۆ چارهسهركردنی کێشەی کەمی دەرمانی شێرپەنجە پێویستیان بە یەك ملیارو شەشسەدو 62 ملیۆن دینارە بەڵام حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر یەك ملیارو 250 ملیۆن دینار دەربڕیوەو بڕی 412 ملیۆن دیناری لەپارەكە كەمكردووەتەوە.
راشیگەیاند، ئەو كارەی حكومەت كردوویەتی هەڵەیەو نابێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە لەهەرێمی كوردستان بۆیە واباشترە حكومەت كۆی پارەی دیاری كراو تەرخان بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاركردن بۆ چارەسەركردنی كێشەی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجی لەهەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن و هەوڵدەدەن تەواوی كێشەی كارمەندان و نەخۆشان چارەسەر بكەن.
هاوكات ماوەی چەند رۆژێكە، پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا، تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە لەسلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردووە و چارەسەر بۆ هیچ نەخۆشێك ناكەن.