شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پابەندی وادەی هەڵبژاردنە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دەڵێت:  یەکێتی نیشتمانی کوردستان پابەندی وادەی هەڵبژاردنە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسوم دیایکردووە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش پرۆسەکە بەڕێوەدەبات.

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رۆژی 24ی4 لەمیانی سەردانی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لەهەولێر بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند: یەکێتی لە هەولێریش ئامادەکاری تەواویکردوە بۆ پرۆسەکە لە ڕۆژانی داهاتوو بەڕوونی دەیبینن.

هاوکات جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندبوو: کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و لەوچوارچێوەیەشدا ئەنجومەنی کۆمسیاران رەزامەندی لەسەر ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا