لە كۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان چی باسکرا؟

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ناوەرۆكی كۆبونەوەی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان كە شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەشداربوون تیایدا ئاشكرا دەكات و دەڵێت “١٠٠ پرسیارمان ئارستەی شاندەكە کرد و چەند تەوەرێك گفتوگۆی لەبارەوە كرا”.

رۆژی دوشەممە 12ی ئادار، شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، به‌سه‌رۆكایه‌تیی لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرەلەمان و لیژنەی دارایی و لیژنەی سامانە سروشتیەکان کۆبنەوە.

سەرۆكۆ ئازاد، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “لە كۆبونەوەكەدا ئەندامانی پەرلەمان بە دیاری کراوی ١٠٠ پرسیاریان ئارستەی شاندەكە كرا و قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار لەبەردەم پەرلەمانتاران جەختی کردوە بە هەموو شێوەیەک و بەهەر ڕێگایەک بێت حکومەتی هەرێم پابەندی جێبەجێکردنی ڕێکكەوتنی ناوەڕۆکی یاسای بودجەی عێراق دەبن، وەزارەتی دارایی هەرێمیش نوسراوی فەرمی کردوە بۆ حکومەتی فیدراڵ ئامادەی جێبەجێکردنی هەموو ئیلتزاماتەکانی سەر هەرێمن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی “ئەوەی من لە وەڵامی بەشێک لە ئەندامانی وەفدە تێگەشتم بۆ ئەم مانگە لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت ،بۆ مانگەکانی ئایندەش دوای هاتنی پارە لە بەغداد گۆڕانکاری لە لێبڕینی مووچە دەکرێت ،بەڵام بە هیچ شێوەیەک باسی لابردنی لێبڕینی مووچە نەکرا،پشکی هەرێم لە یاسای بودجە لە مانگەکانی (١،٢،٣،٤) بەغداد دەنینێریت بۆ هەرێم ئەمە چاوەڕوانی وەفدەکە بوو.

سەرۆكۆ ئازاد ئاماژەی بەوەشكرد، پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق یانزەترلیۆن و چوارسەد ملیار دیناری عێراقیە لە گەڵ پارەی پەرەپێدانی پارێزگاکان ، پشکی موچەی پێشمەرگە خراوەتە سەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

لە بارەی پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمیش باسی لەوەكرد، پڕۆژە یاسایی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١تەنها لە سەر ناردنی ژمارەکانی یەک وەزارتی حکومەتی هەرێم وەستاوە. لە چەند هەفتەی ئایندە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی دەکات دەینرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا