پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ‌کرد و بڕیارە لەسەر چەند تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆ بکرێت.
سەرۆکايەتی پەرلەمانی کوردستان رايگەياند، لەمیانی دانیشتنەکەدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.
هاوکات، لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.
رۆژی ٢٩ی مانگی حوزەیران، پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەسەر دۆخی دارایی و گوزەرانی هاوڵاتیان بۆ ماوەی مانگێک دانیشتنەکانی خولی بەهارەی درێژکردەوە و دواتر لە ٣١ی مانگی تەمموز پشووی پەرلەمان دەستیپێکرد.