لێژنەی پێشمەرگە: داعش سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پرسی سەردانی لیژنەكانیان بۆ ناوچە سنورییەكانی هەرێم و سەنگارەكانی پێشمەرگە تاوتوێكردووە و ئەندامێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت تیرۆریستانی داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەن و جووڵەو چالاكیاكانیان زیادی كردووە و بەدوای دەرفەتێكدا دەگەڕێن پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگە بدەن.

سەعید مستەفا تەتەرخا، ئەندامی لێژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، رووپێوی بۆ تەواوی میحوەرەكانی پێشمەرگەیان كردووەو بۆیان دەركەتووە لەسەنگەرەكانی پێشەوەی پێشمەرگە بەتایبەت لەناوچەی گەرمەسێرو سەرچیای قەرەچووخ بۆشاییەكی ئەمنی زۆر هەیە و ئەوەش مەترسی بۆسەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقیش دروستكردووە.

وتیشی، تەواوی كێشەكانی پێشمەرگەو مەترسییەكانی بۆشایی ئەمنییان كردووە لەئایندەدا بەڕاپۆرتێك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەن و دواتریش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بانگێشتی وەزارەتی پێشمەرگەو ستافی وەزارەتەكە دەكەن بۆ پەرلەمان.

سەبارەت بەهەبوونی بۆشایی ئەمنی و مەترسی بۆسەرسەنگەرەكانی پێشەوەی پێشمەرگە ئەوپەرلەمانتارە وتی، گروپی تیرۆرستی داعش سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەن وچالاكیاكان فراوانتر كردووەو بەرنامەی ئەوەیان هەیە هەركاتێك دەرفەتێك دروست ببێت هێرش بكەنە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەناو هێزەكانی پێشمەرگەدا كێشەی زۆر هەیە بەڵام یەك نەگرتنەوەی هێزەكانی 70 ی یەكێتی و 80 ی پارتی گەورەترین كێشەیە لەهەرێمی كوردستان و كاریگەری لەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگەش دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا