وەزیری پێشمەرگە هاوكارییەكانی ئیتالیا بۆ هێزی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم و باڵیۆزی ئیتالیا لەعێراق گفتوگۆی هەمەلایەنەو بایەخداریان كرد لەسەر مەترسییەكانی ئێستای تیرۆر و بارودۆخی عێراق و هەرێم لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و بنبڕكردنی تەواوەتی تیرۆرو تیرۆریستان.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی سێشەممە 16_2_2022، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیكرد لە ماوریتسیۆ گریكانتی، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری.

لە كۆبونەوەیەكدا، كە سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەت و راوێژكارانی باڵای سەربازی و بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەكان ئامادەیبوون، وەزیری پێشمەرگە هاوكاری و هەماهەنگی حكومەتی ئیتالیا و راوێژكارانی باڵای سەربازی ئەو ووڵاتەی‌‌ لە پڕۆسەی ریفۆرمی وەزارەت و یەكخستن و خۆرێكخستنەوەی هێزەكاندا بەرزنرخاند.

باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق ئاماژەی بەوەكرد، لە نزیكەوە چاودێری دۆخی ئێستای عێراق و هەرێم و ناوچەكە دەكەن، خوازیاریشن سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە پاڕێزراو بێت، بۆ ئەمەش دووپاتیكردەوە وڵاتەكەی لە پشتگیری عێراق و هەرێم بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا