“هاوپەیمانان هەرێم دەكەنە خاوەن هێزێكی یەكگرتوو”

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی پلانی ھاوپەیمانان، تا ساڵی ٢٠٢٥ ھەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن هێزێكی یەكگرتوو.

رێڤینگ ھرووری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاندووە، بەرنامەی چاكسازی لە ھێزەكانی پێشمەرگە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن و ھاوپەیمانانیش ھاوكارن بۆ رێكخستنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە و پلان وا دانراوە، كە تا ساڵی 2025 ھەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن هێزێكی هاوكات دەڵێت ئێمەش لە پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەش، كار بۆ ئەو پلانە دەكەین.

باسی لەوەشكردووە، یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هێزێكی یەكگرتوودا، پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی ھەیە، بە تایبەتی لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە.

بەوتەی سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، ھەردوو یەكەی 70 و 80 رەزامەندییان پیشان داوە بۆ ئەوەی بخرێنە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەوە، پارتی و یەكێتیش ئەوەیان دووپات كردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكەی70 و 80 راسپێردراون میلاكانی خۆیان پێشكەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری بكەن، تا لە قۆناغی یەكەمدا یەكەی ژمێریارییان بۆ بكرێتەوەو دواتر هەنگاوەكانی دیكە جێبەجێبكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا