وەزارەتی پێشمەرگە خولێكی نوێی ئەرکان دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، خولێكی نوێی ئەركان بۆ ئەفسەرانی پێشمەرگە دەكرێتەوە و لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە لە وەزارەت پێكهاتووە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆلیژی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارقوڕنە، هەڵدەستێ بە كردنەوەی خولی ئەركان ژمارە 8 بۆ ئەفسەرانی پێشمەرگە، بەمەبەستی بەرزكردنەوەی توانا و ئاست و بڕوانامەی ئەفسەران، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە كە لە 9 ئەفسەری پلە باڵا پێكهاتووە، بە سەرۆكایەتی قارەمان كەمال عومەر، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، رۆژی 1 ی شوباتی 2022، لیژنەكە لە كۆلێژی ئەركان چاوپێكەوتنیان لەگەڵ 65 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە دەست پێكردووە، لەنێویاندا 20 تا 30 ئەفسەر هەڵدەبژێردرێن، بۆ بەشداری كردن لە خولەكە.

خولی ئەرکان، ئەفسەرانی دەرچووی کولێژە سەربازییەکان کە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن لە زانستی سەربازی بەشداری تێدا دەکەن، بەتەواو کردنی دەبن بە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە زانستی سەربازی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا