لە سنوری گەرمیان ئۆپەراسیۆنێك بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵ كردنیان بۆ پاككردنەوەی ناوچەكە لە پاشماوەكانی داعش ئەنجام دا.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە فەوجی دووی لیوای سێی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری گەرمەسێر، ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵ كردنیان ئەنجام دا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئۆپەراسیۆنەكە كاتژمێری 7 ی بەیانی دەستی پێكرد و هێزەكانی پێشمەرگە توانیان سەرجەم ناوچەكانی سنووری گوندەكانی ( دەكەی سەرچەم تاوەكو گوندی كانی ماسی ) لە سنوری گەرمیان بە تەواوەتی كێوماڵ بكەن.

لە ماوەی رابردوودا هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش ژمارەیەك ئۆپەراسیۆنیان لە سنوری گەرمیان ئەنجامدا و چەندین مۆڵگەی داعشیان لەناو برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا