لەسنوری خانەقین بەڕێژەیەکی بەرچاو “هێرشە تیرۆرستییەکان” کۆنتڕۆڵ دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگە جەختی لەوەکردەوە، بەهۆی هەماهەنگی هاوبەشی ‌هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، تێكڕای هێرشە “تیرۆرستییەکان” لەدەوروبەری خانەقین و سنورەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی زیاتر لە %80 کەمیکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد رۆستەم، معاونی فەرماندەی میحوەری دووی پێشمەرگە (قەرەتەپە – حەمرین) رایگەیاند، ژووری هەماهەنگی ئەمنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەخانەقین، ئەنجامی گەورەی ئەمنی بەدیهێناوە و پشکی هەبووە لەکەمکردنەوەی هێرشە تیرۆرستییەکانی دەوروبەری خانەقین بەڕێژەی زیاتر لە %80.

بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە، دوو مانگ بەر لەئێستا هەفتانە سێ بۆ چوار هێرشی تیرۆرستی لەو ناوچانە ئەنجامدراون، بەڵام بوونی هەماهەنگی و پەیوەندی ئەمنی باڵای نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بووەتەهۆی لەناوبردنی مۆڵگە و ئەندامانی رێکخراوی چەکداری داعش.

لەماوەی رابردوودا وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق بەهەماهەنگی چوار ژوری هاوبەشیان لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە، بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەش پێكهێنانی ئەو ژورانە كاریگەری باشیان بۆ كەمبوونەوەی جوڵەی داعش هەبووە لەوناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەبوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا