پۆڵەتیک پرێس
رۆلا حەتیت کاپتنی کۆمپانیای فڕۆکەوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا خۆی و چەند خانمێکی دیکە دەرکەوتوون و تیمی فڕۆکەوانییەکەیان پێکهێناوە.
رۆلا حەتیت لەسەر وێنەکە دەڵێت: شانازییەکی گەورە بوو بۆ من دوێنێ بوومە سەرپەرشتیاری فڕۆکەیەک لە لوبنان، تەواوی تیمی فڕۆکەوانییەکەی لە ژن پێکهاتبوو، ئەوەش یەکەمجارە لە وڵاتێکی عەرەبی رووبدات.
میدیاکانی لوبنانیش بڵاویان کردەوە، ئەوە دەبێتە یەکەم گەشتی ئاسمانی لە مێژووی فڕۆکەوانی لوبنان کە تیمی فڕۆکەوانییەکەی تەنیا لە ژن پێکهاتبن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رووداوی لەم چەشنە پێشتر لە وڵاتانی عەرەبیدا رووینەداوە و زیاتر پیاوان سەرپەرشتی گەشتە فڕۆکەوانییەکانیان کردووە.