ڕاوێژکاری دارایی کازمی لەسەر دۆسیەی “دزی سەدە” دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێکی ئەمنی هەیسەم جەبوری، ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقی دەستگیرکردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای دەکات، هێزێکی ئەمنی سەربە دەستەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی هەیسەم جەبوری دەستگیرکردووە.

دەشڵێت، هۆکاری دەستگیرکردنی جەبوری دەگەڕێتەوە بۆ زەبەلاحی سامانەکەی کە بەڕێگەیەکی نەزانراو و ناشەرعی دەستیکەوتووە و لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت، هاوکات فەرمانی دەستگیرکردنەکەی پەیوەندی بە دانپێدانانەکانی نور زوهیر، خاوەنی کۆمپانیای “الاحدب”ەوە هەیە کە تۆمەتباری سەرەکییە بە دۆسیەی “دزی سەدە”.

هەیسەم جەبوری پێشتر چەندین پۆستی هەبووە، لەنێویاندا ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا