پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی مەغریب بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و دوو هەزار و 500 کەسی تێپەڕاندووە.
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ئاشکرایکرد، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە دوو هەزار و 862 کەس، هاوکات ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە دوو هەزار و 562 کەس.
یز ئاخانووچ، سەرۆک وەزیرانی مەغریب ڕایگەیاند، بە سێ قۆناغ ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە دەبنەوە ئەوانیش، بەڕێوەبردنی قەیرانەکە، ئاوەدانکردنەوەی ماڵی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە و گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی ئەو ناوچانەی بوومەلەرزەکە گرتوویەتیەوە.
لەکاتێکدا، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7.2 پلەی ڕیختەر چەندین ناوچەی مەغریبی هەژاند، کە زیانێکی زۆری لێکەوتەوە و بەهۆیەوە لە وڵاتەکە سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا.