قوباد تاڵەبانی دەستپێكردنی “ژمارەی بێهاوتای كەسی” بۆ موچەخۆران ڕاگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێکردنی دروستکردن و دابەشکردنی “ژمارەی بێهاوتای کەسی” ڕاگەیاندو ئاماژە بەوەدەكات پرۆسەكە بە‌ ئاڕاستە‌ی دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەڕێی بانکەوە هەنگاوی باشی بڕیوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە کۆبونەوەی لە‌گە‌ڵ وەزیری دارایی و ئابوری و لایە‌نە‌كانی پە‌یوە‌ست بە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری كۆبوەوە و چەند بڕیارێک لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی موچە و میلاکات و ڕێکخستنەوەی پەیكەری حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی قۆناغی دوەمی بایۆمەتری دراون.

جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند، هەنگاوی باشمان بڕیوە بەرەو دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەڕێی بانکەوە پشت بەست بە سیستەمی بایۆمەتری و هاوكات تەئكید لەوەكراوەتەوە کە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمەتری بێت وەک لەیاسای چاکسازییدا باسكراوە.

هەر لە كۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی ، دەستپێکردنی دروستکردن و دابەشکردنی “ژمارەی بێهاوتای کەسی” ڕاگەیاند، کە بریتییە لە ژمارەیەکی تایبەت بە هەر موچەخۆرێک و هاوکار دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگۆزاری بە موچەخۆران کە یەکێکیان کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی موچە بە ئەلکترۆنی بکرێت، “لیژنەی باڵای بایۆمەتری قۆناغی باشیان بڕیوە بەو ئاڕاستەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا