ئامارەكانی توندو تیژی لە هەرێمی كوردستان زیادیانكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ژنان، رایدەگەیەنێت، ڕێژەی توندو تیژی و خۆكوشتن لە هەرێمی كوردستان رووی لە زیادبوونكردووە.

بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان رایگەیەند: ئامارەكانی توندو تیژی و خۆكوشتن لە هەرێمی كوردستان روویان لە زیادبوونكردووە و چەندین كەیسی توندو تیژی تۆماركراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها لە ساڵی 2022 دا ، 15هەزار و 897 كەیسی توندوتیژی لە هەردوو رەگەز لە بەرێوەبەرایەتییەكەیان تۆماركراون.

باسی لەوەشكردووە، لەو ژمارە كەیسەی تۆماركراوە، هەشت هەزار و 346 كەیس داخراون و چوار هەزار و نۆسەد وچل و شەش كەیسیش لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا