نرخی نەوت بەجێگیری دەمێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرباری ئەوەی هێشتا زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوامی هەیە، بەڵام نرخی نەوت لە 72 دۆلاردا بەجێگیری مایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردووشدا رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رێککەوت لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی 400 هەزار بەرمیل نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا