لەم هەفتەیەدا موچەی سەرجەم وەزارەكان دابەشدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەك شەممە موچەی وەزارەتەكانی كارەبا و شارەوانی وگەشت و گوزارو خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی دابەش دەكرێت و هەموو هەوڵێكیش بۆ ئەوەیە لەم هەفتەیەدا كۆتایی بەدابەشكردنی موچە بێت.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند: بڕیارە سبەی یەك شەممە 11ی تەمموز موچەی وەزارەتەكانی كارەبا و شارەوانی و گەشت وگوزارو خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی دابەش بكرێت.

هەروەها وتیشی بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە دانراوە ڕۆژی دووشەممە 12ی تەمموز موچەی وەزارتەكانی ڕۆشبیری ، ئاوەدانكردنەوە ، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، پەرلەمان ، سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و موچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە 13ی تەمموز موچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت و كۆتای بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا