هەفتەی داهاتوو موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەكی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پارەی تەواو بۆ موچە تەرخانكراوەو هەفتەی داهاتوو موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەكی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابوری بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە 6/6/2021 دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتیەکان دەکرێت و تا رۆژی پێنج شەممە دابەشکردنی موچە كۆتایی دێت.

سەرچاوە وتیشی، ئێواری رۆژی چوارشەممە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار خراوەتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران.

پێشتر حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەكۆتایی هەموو مانگێكدا و لە رۆژی 25ی مانگ دەست بەدابەشكردنی موچه‌ ده‌كرێ و فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك موچە وەردەگرن بەڵام حكومەت نەیتوانی موچە دابەشبكات و موچەی مانگی ئایاری بەشێك لەوەزارەتەكان ماوەی 30 رۆژی تێپەڕاند ئەوەش نیگەرانی لای فەرمانبەران دروستكرد.

هاوكات جوتیارعادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دابەشکردنی موچە پرسێکی سیاسی نیە، بەڵام لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتە و لە ماوەیەکی کەمدا سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا