پۆڵهتیك پرێس
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتهكان ئهو فەرمانگانهی نەبەستراون بە وەزارەتهكانهوه کرد.
بەپێی نوسراوهكهی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتهی كردووه هاتووه، بەمەبەستی کارئاسانی و راپەراندنی نوسراوەکانتان و کەمکردنەوەی بەدواداچوونی فەرمانبەران (مراجع) بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری پێویسته کاری پێویست ئەنجام بدەن کە تەنها لەڕێگەی سیستەمی ئۆنڵاین (IIS) نوێنەری ژمێریاری لە یەکەی ژمێریارییەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بکەن.
نوسراوهكهی وهزارتی دارایی و ئابووری كهئاراستهی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتهكه كراوه ئهوهشهاتووه كه نابێت بە هیچ شێوەیەك نووسراوەكانتان بدرێتە دەست موراجعەكانتانەوە بەپێچەوانەوە بەرپرسیارنین لە دواكەوتن و جێبەجێ نەبوونیان.