دابەشكردنی موچە گۆڕانكاری بەسەردا دێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو رۆژی پێنج شەممە 1/7/2021 موچەی وەزارەتی شەهیدان و موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش بكرێت بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بەپۆڵەتیك پرێسدراوە بەهۆی سەرقاڵی كارمەندانی بانكەكن بۆ ئامادەكردنی خیتامی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵی بانكەكان سبەینێ موچەی هیچ وەزارەتێك دابەش ناكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی سبەینێ پێنج شەممە 1/7/2021 پشوی ساڵانەی بانكەكانە موچەی هیچ وەزارەتێك دابەش ناكرێت و سبەینێ خیتامی بانكەكانەو بانكەكان دەبێت حساباتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ بنێرنەوە.

پێشتر جوتیارعادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەت پابەندە بەبەڵێنەكانی خۆیەوەو هەموو 30 رۆژجارێك موچە دابەشدەكات بەڵام لەئێستادا دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بە سستی بەرێوەدەچێت و تائێستا موچەی چەند وەزارەتێك دابەشكراوە و وەزارەتی دارایی و ئابووریش بەفەرمی خشتەی دابەشكردنی موچەی تەواوی وەزارەت و فەرمانگەكانی بڵاونەكردووەتەوە.

دابەشنەكردنی موچەی وەزارەتی شەهیدان و كەس و كاری شەهیدا لەكاتێكدایە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاندووە، به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 1\7\2021 موچەی وەزارەتی شەهیدان و موچەی کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 4\7\2021 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا