پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ئەم مانگە بەدوو رۆژ موچەی وەزارەتێك دەدات، پەرلەمانتارانیش بۆچونی جیاوازیان لەوبارەیەوە هەیە، گەنجینەكانیش هۆكارەكەی بۆ نەبوونی پارەی كاش دەگەرێننەوە.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: “پارەی موچەی فەرمانبەران بریتییە لە 730 ملیار دینار، بەوتەی پەرلەمانتارانیش كە بەرێژەی 30% پارەی موچە ئامادەیە، واتە ئێستا 200 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەیە، منیش دەپرسم ئایا ئەو بڕە پارە داهاتی خاڵەسنوریەكان و داهاتی ناوخۆشە، پێویستە وەزیری دارایی وەڵام بداتەوە و قسەی لەسەر ئەو پرسە هەبێت”.
لای خۆشیەوە عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئێستا بە لێبڕینی 21%یشدا پارە نیە بۆ دابەشکردنی موچە، له‌به‌رامبه‌ریشدا وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، “تا ئێواره‌ی دوێنێ دوشه‌ممه، ته‌نها 30%ی داهاتی دو پارێزگا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی دارایی”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌م به‌یانیه به‌دواداچونم بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كردوه، ته‌نانه‌ت به لێبڕینی 21%یشه‌وه، پاره نیه بۆئه‌وه‌ی دابه‌شبكرێت، ئه‌مه ئه‌نجامی نه‌بونی پاره نیه، به‌ڵكو ئه‌نجامی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه رێكخراوه‌یه كه ده‌كرێت، بۆیه تا له به‌رمیلێك نه‌وت 21 دۆلار بمێنێته‌وه و هه‌رچی زه‌وی نایابه داگیربكرێت و یاسای چاكسازی جێبه‌جێنه‌كرێت، دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت.
داوای له‌په‌رله‌مانیش كرد دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان ته‌رخان بكەن بۆ پرسی موچه له‌ئێستاوه، بۆئەوەی قسەی خۆیان هەبێت.
هەر لەكۆبونەوەكەی پەرلەماندا پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، “بۆ ئێمه پرسی موچه مایه‌ی نیگه‌رانیه، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌یه تا ئێواره‌ی دوێنێ ته‌نها 30% داهاتی دو پارێزگا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی دارایی، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد گۆرانكاری له‌خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه بكرێت و حكومه‌ت پاره‌ی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی موچه”.
وتیشی، “داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین لیژنه‌كانی دارایی و ناوخۆ راسپێرن بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچون بكه‌ن و راپۆرت ئاماده بكه‌ن، بۆچی به‌شێك له پارێزگاكان داهاته‌كانیان ناگه‌ڕێننه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌وه‌شی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه له‌ژێر فشار و زه‌ختێكی زۆردایه”
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەش كە لەگەنجینەكانەوە بە پۆڵەتیك پرێس دراوە، هۆكاری دابەشكردنی موچەی وەزارەتێك بە دوورۆژ جارێك بۆ نەبونی پارەی كاش لە بانكەكان دەگەڕێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی بڕیارێكی حكومەت 25ی هەموو مانگێك دەست بەدابەشكردنی موچە دەكات، بەڵام بۆ ئەم مانگە خشتەی موچە گۆرانكاری تێدا كرا، بەشێوەیەك بەدوو رۆژ موچەی یەك وەزارەت بەلێبڕینی 21% دابەشدەكرێت.