کۆمپانیایەکی گەورەی نەوت پلانی کارکردنی لە عێراق ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری دانوستانکاری کۆمپانیای لوک ئۆیڵی روسی رایگەیاند، لەدوای کۆتاییهاتنی پلانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لەلایەن کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس، کۆمپانیاکە دەست دەکات بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق.

لە نامەیەکدا بۆ ئاژانسی بلومبێرگ، ئیگۆر زوباریڤ بەڕێوەبەری دانوستانکاری کۆمپانیای لوک ئۆیڵ میدڵ ئیست کە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتە لە روسیا رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس، کۆمپانیەکە پابەند بووە بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی “رۆژئاوای قورنە-٢” لە عێراق.

دەشڵێت: ئەم دۆخەی ئێستا ئێمە و هاوپەیمانانمان ناچار دەکات بە پلانەکانماندا بچینەوە هەتا بزانین چۆن لەگەڵ پێویستییەکانی کاتدا دەگونجێن.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمپانیا روسییەکە چەند پێشنیارێک پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات بۆ گەشەدان بە ناوچە جیاجیاکانی خوارووی وڵاتەکە کە بە “بلۆک ١٠” ناسراون.

هاوکات، وا بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا، کۆمپانیای لوک ئۆیڵ کە کێڵگەی رۆژئاوای ئقورنە-٢ لە خوارووی عێراق بەڕێوەدەبات، پلان بۆ زیادکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی دابنێت.

بەپێی سەرچاوەی بلومبێرگ، پێشتر ئامانجی کۆمپانیای لوک ئۆیڵ بەرهەمهێنانی ٤٨٠ بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە لە کێلگەی خوارووی عێراق.

بەرهەمی کێڵگەی رۆژئاوای قورنە-٢ لە ساڵی ٢٠١٩دا دەگەیشتە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە هەر رۆژێکدا، هاوکات، کۆمپانیاکە وەک هەنگاوی دواتری گەشەپێدانی کێڵگە نەوتیەکە، هەستا بە هەڵکەندنی بیری نوێ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا