ئێران سزای ترەمپ دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەرێگەی راگەیاندنی لیستێكەوە سزای دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی ئەو وڵاتە دەردەكات.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەچەند كاتژمێری داهاتودا ئەو لیستە رادەگەیەنێت كە جگە لە ترەمپ چەندین بەرپرسی ئەمریكی لەخۆی گرتووەو لەلایەن ئەو وڵاتەوە سزا دەدرێن.

بڕیارەكەی ئێران لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ تەنها چەند كاتژمێرێكی كەمی وەك سەرۆكی ئەمریكا ماوە.

لەچوار ساڵی رابردووی سەرۆكایەتی ترەمپدا هەریەكە لە ئێران و ئەمریكا گرژییەكانیان گەشتە ئاستێكی بەرز، بەجۆرێك ترەمپ چەندینجار سزای توندی ئابووری بەسەر كەسایەتی و كەرتە جیاوازەكانی ئەو وڵاتەدا سەپاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا