گۆڵدمان ساکس: پێناچێت بەرهەمهێنانی نەوت لەماوەیەکی کورتدا زیادبکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی “گۆڵدمان ساکس” رایگەیاند، داواکارییەکەی ئەمریکا لە ئۆپیک پڵەس بۆ زیادکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت پێناچێت لەماوەیەکی کورتدا بەدیبێت بە تێڕوانین لەو هەڕەشەیەی ڤایرۆسی کۆرۆنای دەلتا لەسەر داواکارییەکان دروستی کردووە.

رۆژی چوارشەممە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای لە رێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانانی کرد، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی قەیرانی زیادبوونی نرخی بەنزین، کە دەبێتە هەڕەشە بۆسەر بوژانەوەی ئابووری جیهان.

ئەو بانکە ئەمریکییە جەختی لەوەشکردەوە، سوورە لەسەر پێشبینییەکانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوت لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆ 80  دۆلار.

لەگەڵ ئەوەشدا گۆڵدمان ساکس روونیکردەوە، زیادکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە تا کۆتایی ئەمساڵ داواکراوە، تا رووبەڕووی ئەو شکستانە ببێتەوە کە لەسەر ئاستی جیهان هاتوونەتەئاراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا