نرخی دراوەکان لە بۆرسەی شاری سلێمانی؛ دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی، دۆلار بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە 18ـی تشرینی دووەم، دۆلار نزیکەی 250 دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 159 هەزار و 250 دینار کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت.

هاوکات، نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەرە بە 170 هەزار دینار و 100 پاوەنی ئیستەرلینیش بە 193 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، نرخی 100 دۆلاریش یەکسانە بە 5 ملیۆن تمەنی ئێرانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا