عێراق و ئەرمینیا کۆبوونەوە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ باڵێۆزی ئەرمینیا، جەختیان لە گرنگی کۆبوونەوەکەیان کردەوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 فوئاد حسێن لەگەڵ باڵێۆزی ئەرمینیا هاراتچیا بیولادان، جەختیان لەسەر گرنگی کۆبوونەوەو گفتوگۆ کردەوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا.

لەبەیاننەمەیەکدا وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ئەرمینیا هاراتچیا بیولادیان لە عێراق، بە هۆی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی فوئاد حسێن هەوڵەکانی باڵیۆزەکەی بەرز نرخاند لە نێوان بەغداو یەریڤان، هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەرکە دیبلۆماسیەکانی خواست لە ماوەی داهاتوودا.

لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە، هەردوو لا جەختیان لەسەر کۆبوونەوە کردووە، بۆ گفتوگۆکردن و ڕاوێژی سیاسی لە نێوان هەردوو وڵئتدا لە کۆتایی ئەم مانگە، چەنکە کاریگەری ئەوتۆیان هەیە لەسەر کردنەوەی ئاسۆی هاوکاری لە نێوانیاندا.

بالێۆزی ئەرمینیا بە فەرمی، بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی عێراقی کرد بۆ ئەرمەندتان، بۆ زیادبوونی هەماهەنگی لە نێوانیاندا، لە هەموو بوارەکاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا