پارە بە بەشێک لە حاجییانی عێراق دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوکاری دارایی بەسەر ئەو حاجیە عێراقییانەدا دابەشدەکەن، کە کەسوکاری شەهیدانن.

عەبدوڵا نائیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕە پارەیەک بۆ ئەو حاجییە عێراقییانە تەرخانکراوە، کە کەسوکاری شەهیدانن.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو بڕە پارەیەی بۆیان تەرخانکراوە، لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بۆ سەرجەم حاجیانی تەرخانکراوە پێیان دەدرێت.

ڕوونیکردەوە، بەردەوامن لە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان لە بوارە جیاوازەکاندا و هەوڵدەدەن یەکەی نیشتەجێبوونی شایستەیان بۆ دابین بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا