مەسرور بارزانی بەرەو سویسرا بە ڕێکەوت

پۆڵەتیک پرێس

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.

ئەمڕۆ شەممە 21ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندەکەدا، بەشداری لە پانێلێکدا دەکات بە ناونیشانی (پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) .

کۆربەندەکە لە 22 ئایار دەست پێدەکات تا 26 ی ئایار بەردەوام دەبێت، سەرکۆی حکومەت پلانی هەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە ئەنجام بدات، هەروەها گفتوگۆ دەکات سەبارەت بە سەرچاوەکانی داهات، دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا