پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەو پیاوەی شەوی رابردوو ژنەکەی بە چەقۆ کوشتم لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو له‌ڕووداوێكدا پیاوێك به‌چه‌قۆ هێرشیكرده سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و به‌سه‌ختی برینداری كرد، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنه ڕووداوه‌كه‌و تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركردو ژنه‌كه‌شیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ژنه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوکات پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەودەکات، بەهۆی تایبەتمەندبوونی دۆسییەکەی، تۆمەتبار رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان کراوە.
تۆمەتبار ناوی (ب، ن، ع) له‌دایكبووی 1995ە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.