له‌رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ده‌ربه‌ندیخان حه‌وت ئۆتۆمبێل سوتان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان، تانكەرێكی نەوت وەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە، بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆی دروستكردووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ، حەوت ئۆتۆمبێلی دیكە ئاگری گرتووە، كە بەشێكیان لە ناو تونێلەكەن و بەشێكیان لە دەرەوەی تونێلەكەن.

رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند: بەهۆی وەرگەڕانی تانكەرێك و گڕگرتنی لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان، ژمارەیەك ئۆتۆمبێل سووتاون و تونێلەكەش داخراوە و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.

بە وتەی رێژەن بورهان، رووداوەكە كاتژمێر 12:30 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە و تاوەكو ئێستا لەگەڵ تیمەكانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس و ئاسایش سەرقاڵی ئەوەن ئاگری نێو تونێلەكە كۆنترۆڵ بكەن.

بۆ هاتووچۆی شۆفێرانی رێگەی گەرمیان – سلێمانیش، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان وتی، تاوەكو تونێلەكە دەكرێتەوە شۆفێران دەتوانن رێگەی شاخی بەرانان بۆ هاتووچۆ بەكاربهێنن.

لەلایەكی دیكەوە بە فەرمانی لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی و تیمی فرۆكەوانی سلێمانی نێردراون بۆ دەربەندیخان بۆ كۆنترۆل كردنی ئاگرەكە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا