پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێککەوتنی نێوان ئێران و سعودیە بە نێوەندگیری چین و کاراکردنەوەی دوو ڕێککەوتننامەی کۆنی نێوان هەردوو وڵات، بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار.
لەئێستادا، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر چوار ملیۆن و 200 بۆ چوار ملیۆن و 700 لە بازاڕەکانی دراودا مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا، ماوەی ڕابردوو بەهای دۆلار بەرزبۆوە و بەهای تەمەن لە مێژووی خۆیدا دابەزینێکی زۆری بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەک 100 دۆلار لەسەروو شەش ملیۆن تمەنەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
ڕێککەوتنەکەی نێوان ئێران و سعودیە کاریگەری لەسەر نرخی تمەن هەبووە و دوای ڕێککەوتنەکە بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبۆتەوە.
ڕۆژی 10ی ئادار، شاندی ئێران و سعودیە لە چین لەسەر بابەتی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کۆبوونەوە و بڕیاردرا بە کاراکردنەوەی باڵیۆزخانەکان لە تاران و ڕیاز.