حکومەتی عێراق ١٠ ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی عێراق بۆ دانانی سنورێک بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٠ ڕۆژ قەدەغەی گشتی هاتووچۆی ڕاگەیاند .

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ ی ئایاردا ، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ١٠ ڕۆژ قەدەغەی گشتی هاتووچۆی ڕاگەیاند و بڕیارەکە لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو ١٢ ی ئایارەوە  جێبەجێ دەکرێت تا ڕۆژی ٢٢ ی ئایار بەردەوام دەبێت.

راگەیەندراوەکەی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، قەدەغەکە داخستنی مۆڵەکان و کافتریاکان و چێشتخانە و قاوەخانەکان و سینەما و هۆڵی ئاهەنگ و بۆنەکان و مەلەوانگەو  هۆڵەکانی وەرزش دەگرێتەوە، هەروەها کۆبوونەوەی بەکۆمەڵ بەهەمووشیوەکانییەوە قەدەغە دەکرێت.

ئەم بڕیارەی حکومەتی عێراق دوای بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا دێت، بەجۆرێک تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەش هەزارو ١٤٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبووانیش گەیشتووەتە یەک ملیۆن ٨٦ هەزار و ١٤١ کەس .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا