دووەم تەرمی سێ‌ گەنجەكەی چەمی خەموڵەكە دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك بەرلە ئێستا، تەرمی دووەمی سێ گەنجەکەی ناو چەمی خەمەڵۆكە لە سنوری قەزای ماوەت بە ناوی دەروون رەئوف دۆزرایەوە.

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 2_4_2022، تەرمی یەكێك لەو سێ‌ گەنجەی لە چەمی خەمەڵۆكە لە قەزای ماوەت خنكان، دۆزرایەوە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆش یەكێكی دیكە لە تەرمەكان دۆزرایەوە.

ئێوارەی نەورۆزی ئەمساڵ سێ گەنج لە كاتی گەشت كردنیان بۆ قەزای ماوەت كەوتنە ناو چەمی خەمەڵۆكە لە سنوری ئەو ناوچەیە.

ئەو سێ گەنجەكە خەڵكی ناوچەی شارباژێر و هەولێر بوون خزمی یەكتربون و بەمەبەستی گەشت كردن رویان لەو ناوچەیە كردبوو پاش ئەوەی یەكێكیان كەوتوەتە ناو ئاوەكەوە دوانەكەی تر بەمەبەستی رزگاركردنی چونەتە ناو ئاوەكەوە و هەرسێكیان خنكاون.

لەدوا ئەوەی ئەو سێ‌ گەنجە كەوتنە ناو چەمەكەوە، قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنورەكە و بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی فڕۆكەوانیی و خۆبەخشان و كەسوكاری قوربانییەكان؛ هەماهەنگی یەكتربوون بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو سێ‌ گەنجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا